Kurdistan Press - دهۆک لە پێشوازی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێت دهۆک لە پێشوازی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دهۆک لە پێشوازی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێت

بڕیارە ئەمڕۆ كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ‌ بكات، لە كۆڕبەندەكەدا سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەیان كەسایەتیی تر قسەیان دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تشرینی دووەم، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك دەست پێ دەكات، گفتوگۆ لەبارەی ئاڵنگاری و گۆڕانكارییەكانی ناوچە دەكرێت. 

لە كۆڕبەندی ئەمساڵ سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەتان سەركردە و كەسایەتیی سیاسی، نوێنەر، دیپلۆمات و كەسانی ئەكادیمی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدارن.

لە كۆڕبەندی ئەمساڵ گفتوگۆ لەسەر ململانێ و ئاڵنگارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، بەدوای ئاشتی و چارەسەرێكی درێژخایەن دەگەڕێن بۆ ئاڵنگارییەكان.

ئەمساڵ چەندان گۆڕانكاری و ڕووداوی گرنگ و هەستیار لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویان داوە، لەوانەش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، دیاریكردنی نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق، جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، واژووكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەستی غەزە، گۆڕانكارییەكانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان، گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا