Kurdistan Press - بریار لە بارەی مووچە دەدرێت بریار لە بارەی مووچە دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریار لە بارەی مووچە دەدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆر سبەی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت، دەشڵێت: سەرۆک وەزیرانی عێراق نایەوێت بە دەست بەتاڵی بێتە هەرێمی کوردستان.

یەکشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2025، بە گوێرەی زانیارییەکانی بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژێک پێشخراوە و بڕیارە سبەی دووشەممە کۆبوونەوەکە بکرێت، هەروەها لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ هەرێم، بڕیارە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی مووچە تاوتوێ بکەن.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی تێیدا نییە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاندووە، ئەگەرێکی زۆر هەیە لە کۆبوونەوەکەی سبەی بڕیار لە سەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.

دەشڵێت: ئەگەر هاتوو بڕیار لە خەرجکردنی مووچە درا، ئەوا ڕۆژی دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەسپێررێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه