ئەمشەو یەکشەممە، 16ی 11ى 2025، پاسەوانێکی لاهور شێخ جەنگی لە کەلار بەناوی هێمن عەبدولکەریم لەلایەن یەکێتییەوە بەهۆکارێکی نادیار ڕفێندرا.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی 22ی ئابی ئەمساڵ، هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تۆپ و تانک و چەکی قورس هەڵیانکوتایە سەر هۆتێل لالەزار، کە شوێنی ژیانی لاهوور شێخ جەنگی و ئەندامانی بەرەی گەل بوون، لە کاتی گەمارۆدانی هۆتێل لالەزار، شەڕ و ئاڵۆزی و تێکدان و وێرانکاری لە هۆتێلەکە و شارەکە ڕوویدا.
دوای کوژرانی پێنج کەس و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هێزی دووپشک، لاهوور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی نزیکی ئەندامانی بەرەی گەل و هێزی دووپشک دەستگیر کران.


وەڵام بدەوه