سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە ئاگادارییەكی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بڵاو كردەوە، كە پارچەزەوییان وەرگرتووە و دەڵێ: كڕین و فرۆشتن بە زەوییەكانتان دروست نییە تاوەكوو تاپۆ دەكرێن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـی 11ـی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "فەرمانبەرانی بەڕێز، بەبۆنەی وەرگرتنی زەویی فەرمانبەرانەوە دووبارە پیرۆزبایی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین بە هیوای سوودوەرگرتن."
هەروەها دەشڵێ: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەم زەوییانە دروست نییە و دەبێتە هۆی کێشە لە داهاتوودا تاوەکوو دەبنە خاوەنی سەنەد (تاپۆ)ی خۆتان و ئاگادار دەکرێنەوە کە وردبینی ناوەکان لە داهاتوو دەست پێدەکات لە ئەگەری وەرگرتنی دووبارە پارچەزەوی تر ئەو فەرمانبەرە زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و تووشی سزای یاسای دەبێت."
لەمبارەیەوە، شارەوانیی بنەسڵاوە داوا لە فەرمانبەران دەكات، كە پابەند بن و "مامەڵە بەو زەوییانە نەکەن تاوەکوو دەبنە خاوەن سەنەد یاخود تاپۆی خۆتان."


وەڵام بدەوه