كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی یاسایی به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر و ڕاوێژكاران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تانه و سكاڵاكان پێكهێنراوه و ده‌شڵێت، له‌هه‌فته‌ی داهاتودا ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌وته‌ی، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه له كه‌سانی یاسایی تایبه‌تمه‌ند، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمسیاران و له‌وانه‌ش دادوه‌ر و ڕاوێژكاران، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه و سكاڵاكان.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌مو بڕیارێكی ده‌سته‌ی كۆمیسیاران له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، تانه له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا ده‌درێت.
له‌لای خۆشیه‌وه، جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش هه‌فته‌ی داهاتو بێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت.
جومانه غه‌لای له لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه، 101 سكاڵا له‌سه‌ر ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه 44 سكاڵایان له ده‌نگدانی تایبه‌ت تۆماركراون و 57 یان له ده‌نگدانی گشتی تۆماركراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو ده‌نگدانی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، بە بەشداری 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 79 تاكەكەس كە تێدا زیاتر لە حەوت هەزار كاندید كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمانیان كرد و شەوی چوارشه‌ممه‌ش كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدانی بڵاویكردەوە.
واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا
3رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەکەکە کشایەوە
ئەمرۆ
بریار لە بارەی مووچە دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
کەسێکی نزیکی لاهوور ڕفێندرا
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه