بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شەماڵ ڕەشید) برای دکتۆر (لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ)ـم پێگەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ و خانەوادە و کەسوکاریان دەکەم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شەماڵ ڕەشید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2025


وەڵام بدەوه