بەهرام عریف یاسین، فەرماندەییەکی پێشمەرگە و بەرپرسی لقی ئامێدیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای دەنگدانی مژدەی سەرکەوتنێکی گەورەی راگەیاند و دەڵێ:'' پێشبینی دەکەین زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ بەدەست بهێنین
بەهرام عریف یاسین رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان زۆر هێمن و دیموکراسیانە بەڕێوەدەچێت و جۆش و خرۆشێکی باش لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەوە هەیە.
گوتیشی: "ئەمڕۆ پێشمەرگە ئەوەی لەسەر شانیان بوو کردیان، بە دیموکراسیانە و بە جۆش و خرۆشەوە دەنگیاندا، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا قوربانییان دەدا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان."
بەرپرسی لقی ئامێدیی پارتی باوەڕی خۆی نیشان دا کە حزبەکەی دەبێتە یەکەمی هەڵبژاردنەکان و گوتی: "پێشبینی دەکەین لەسەر ئاستی عێراق ببینە یەکەم حزبی عێراقی کە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەست دەهێنێت."
لە کۆتاییدا داوای لە هەموو هاووڵاتییان کرد، لە ڕۆژی 11ـی ئەم مانگەدا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشدارییەکی کارا بکەن.


وەڵام بدەوه