Kurdistan Press - یەکێتی لێی قەوما یەکێتی لێی قەوما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی لێی قەوما

دژی بڕیارێكی یەكێتی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چواری ئەو حزبە لە دهۆك، بوو بە پارتی

لە دژی بڕیارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دەنگدان بە بەربژێری میلیشیاكەی رەیان كلدانی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چواری یەكێتی لە دهۆك پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.

بژار شێخ عوبەید، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی لە دهۆك پەیوەندیی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رای گەیاند، پاش ئەوەی لەسەرمان سەپێندرا كە لە دهۆك دەنگ بە بەربژێرەكەی رەیان كلدانی بدەین، من بڕیاری خۆم دا و دەستم لەكاركردن لە ڕیزەكانی یەكێتی كێشایەوە.

روونیشی كردەوە كە ئەو زیاتر لە ٣٠ ساڵە لەنێو یەكێتیدا كار دەكات، پێشتر بیری لەوە نەكردووەتەوە كە واز لە ریزەكانی یەكێتی بهێنێت، بەڵام ئەو بڕیارەی یەكێتی كە داوای لە كادیرانی كردووە دەنگ بە بەربژێری لیستی یەكێتی نەدەن و دەنگ بە كاندیدی میلیشیای بابلیون بدەن، وای كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە و پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتییەوە بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه