Kurdistan Press - تەنیا فرمێسكەكانم بینراوە نەك ئاگری دڵم تەنیا فرمێسكەكانم بینراوە نەك ئاگری دڵم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەنیا فرمێسكەكانم بینراوە نەك ئاگری دڵم

باوكی " رێكار" ئەو گەنجەی چەكدارانی یەكێتی لە 22ی ئاب لە لالەزار سووتاندیان و دوای دوومانگ تەرمەكەیان رادەست كردەوە رای گەیاند، تەنیا فرمێسكەكانم بینراوە نەك ئاگری دڵم. 

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی تشرینی دووەم، عەبدولرەزاق پیرۆمەری باوكی رێكار، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بەناوی ماڵباتەكەمانەوە سوپاسی نیشتمان دەكەن و بە شوكرانەی خوا و خەمخۆری خەڵكی كوردستان ئاگری دڵمان كەم دەبێتەوە. 

هەروەها گوتی، ئێوە تەنیا فرمێسكەكانتان بینیوە نەك ئاگری دڵی من كە هیوادارم خوێنی رۆڵەكەی من ببێتە هەوێنی پێكەوەژیان و سارێژكردنی برینەكان. 

دوای دوو مانگ مانەوەی لە پزیشكی دادی سلێمانی بەهۆی نەناسینەوەی تەرمەكەی لەچەند ڕۆژی رابردوودا تەرمی رێكار رادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە. 

22ی ئاب، چەكدارانی یەكێتی هێرشیانكردە سەر لالەزار و چەندان كەسیان كوشت و بریندار كرد و سووتاند و چەندانیش ئێستە لە گرتووخانەكاندان كە لاهوور شێخ جەنگی و برایەكی لەناو گیراوەكاندان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه