Kurdistan Press - بنەماڵەیەکی دیار وازی لە یەکێتی هێنا بنەماڵەیەکی دیار وازی لە یەکێتی هێنا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بنەماڵەیەکی دیار وازی لە یەکێتی هێنا

خانەوادەیەکی یەکێتی لە باڵەکیان دوای نزیكەی نیوسەدە وازیان لە یەکێتی هێنا

كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای نزیكەی نیو سەدە ئەندام بوون لە نێو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خاوەن شەهید، ئەمڕۆ بە فەرمی دەست لە كار كێشانەوەی خۆی لە رێزەكانی ئەم حزبە راگەیاند. 

لە روونكردنەوەیەكیدا  ( حەسەن عەلی حەسەن باڵەكی) كارگێری كۆمێتە و برازای شەهید فارس حەسەن عەلی باڵەكی ئاماژەی بە هۆكارەكانی وازهێنانی لە رێزەكانی یەكێتی كردووە و دەڵێت"  من و كوڕەكەم سەعد حەسەن عەزیز كە ئەویش لێپسراوی كەرتی رێكخستنی مەجیداوەیە، كورێكی دیكەشم ئەندامی كەرتە،  وازهێنانی خۆمان لە نێو رێزەكانی یەكێتی رادەگەینین كە نزیكەی نیوسەدەیە لە ناو ئەو حزبە خەبات دەكەین و خاوەن شەهیدین".

زیاتر روونیكردۆتەوە"  مامم فەرماندە فارس حەسەن عەلی، یەكەم شەهیدە لە ساڵی 1978 لە پیناو ئەم حزبە گیانی بەختكردو تا ئێستاش گڵكۆی دیار نییە و هەر نەهامەتییەك بەسەر یەكێتی داهاتبێت ئێمە لێی بێ بەش نەبووینە، بە خوێن بەرگریمان لە یەكێتی كردووە، هەروەها لەسەر یەكێتی ئاوارە و دەربەدەر بووینە، ئەوانەی ئێستا لەسەر ئێمە كراونەتە كەڵەگا لە رۆژە سەختەكان لە كوێ بوون و لەبەرچی خانەوادەكەمان لە هەموو روویەكەوە بە تەواوەتی پەراوێز خراوین، هەتا رێگری لەوە دەكەن كە ئەو سەركردە و بەرپرسانەی دێنە سۆران سەردانی خانەوادەكەمان نەكەن و رێگرن لەوەی چاویشمان پێیان بكەوێت. 

لە روونكردنەوەكەی (حەسەن عەلی حەسەن باڵەكی) باسی لەوەش كردووە " ئەوەی نووسراوە دڵۆپێكە لە دەریایەك، داوای لێبوردنیش لە هەموو هاوڕێ و هەڤاڵانە دەكەم كە هاوكار و پالپشتم بوونە".

لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت؛ لەبەر ئەو هۆكارانەی سەرەوە و چەندین هۆكاری دیكە لە ئەمڕۆوە 4-11-2025، هیچ پەیوەندییەكمان بە یەكێتی نەماوە و ئازادیشین لە داهاتوو هەر بڕیارێك بدەین".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه