سەرۆك بارزانی پێشوازی لە زاڵمای خەلیلزاد دەكات
ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز زاڵمای خەلیلزاد دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكە دا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان


وەڵام بدەوه