Kurdistan Press - مژدەى خۆش بۆ هەموو خانەنشینان هات مژدەى خۆش بۆ هەموو خانەنشینان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەى خۆش بۆ هەموو خانەنشینان هات

بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان پێشتر سوودمەند نەبوون لە زەوی، زەوییان پێ دەدەرێت، یەكێك لەم توێژانەی زەوی وەردەگرن، خانەنشینانی سەربازین.

ئەمڕۆ دووشەم سێی ترشینی دووەم، كەریم باست نوێنەری خانەنشینان رایگەیاند، بڕیارێك لە خزمەتی خانەنشینانی سەربازی خرایە خزمەت، ئەویش هاوشێوەی فەرمانبەران وردبینی لە فۆرمی خانەنشینانی سەربازی بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو كراوە.

باسی لەوەش كرد، بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان پێشتر سوودمەند نەبوون لە زەوی، زەوییان پێ دەدەرێت، یەكێك لەم توێژانەی زەوی وەردەگرن خانەنشینانی سەربازین.

روونی كردەوە، بەپێی كارتی زانیاریی زەوی بۆ خانەنشینانی سەربازیش تەرخان دەكرێت، تا ئێستەش بە چەند قۆناغێك لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان زەویی دابەش كراوە.

زیاتر گوتی، تا ئێستەش ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران و هەروەها خانەنشینان كە سوودمەند نەبوون پێشتر لە وەرگرتنی زەوی، زەوییان وەرنەگرتووە و بڕیارە لە قۆناغەكانی داهاتوو زەوی وەربگرن.

27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه