Kurdistan Press - زەوی زۆر دابەش دەکرێت زەوی زۆر دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەوی زۆر دابەش دەکرێت

لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەویدا، تیروپشك بۆ زیاتر هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێبیران كرا.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رای گەیاند، تیروپشك بۆ نزیكەی هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنووری سێبیران و دەوروبەری كرا، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا نەخشە و كارە پلانسازییەكان بۆ بنەسڵاوە و دارەتوو، تەواو دەبێت كە نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوییە و ئومێدەوارین لە هەفتەی داهاتوو ڕابگەیەنرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستخۆشی لە ئەندازیاران و تیمەكان و هەموو لایەنە پێوەندیدارەكان كرد كە بە شەو و ڕۆژ كار لە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەكەن، بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی سوودمەند ببن.

ساسان عەونی پیرۆزبایی لەو فەرمانبەرانە كرد ئەمڕۆ لە تیروپشكەكە ناویان دەرچوو، هاوكات دووپاتی كردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی خەڵكی كوردستانە و بەردەوام بە پڕۆژە و دەستكەوتەكانی لە هەر كوێیەك پێویست بێت، بەپێی ڕێنوێنییەكانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كار و بەخشین و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی بەردەوام دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه