ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2025، له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ به‌شێك له چین و توێژه‌كانی نه‌ینه‌وا و شنگال كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و رایگه‌یاند، به نسبه‌ت ئێمه نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ به دانیشتوان و خاكه‌كه‌ی گرنگیی تایبه‌تیی هه‌یه و ئه‌مه درێژكراوه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. هەروەها ئاماژه‌شی به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان كرد و له ڕووی پێكه‌وه‌ژیان نه‌ینه‌وای به عێراقێكی بچووكراوه وه‌سف كرد.
له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش و رۆڵی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش و رزگاركردنی نه‌ینه‌وا و شنگال سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌مان بینیی كه له ناوچه‌كه ڕوویدا و بینیتان چۆن پێشمه‌رگه به‌رگری له هه‌موو پێكهاته‌كان كرد و له پێناو به‌رگریكردن له به‌ها و روحی هاووڵاتییان له نه‌ینه‌وا و دهۆك و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه گیانیان به‌خشی. پێشمه‌رگه 12هه‌زار شه‌هید و برینداری له شه‌ڕی دژی داعش دا.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و سته‌مدیده سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوو بۆ هه‌موو هاووڵاتییان بێ جیاوازی و هه‌ر به په‌ناگه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی بێ جیاوازی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، داعش تاوانی دڕندانه‌ی ئه‌نجام دا و زیانی به دۆخه‌كه و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان گه‌یاند، به‌ڵام به هه‌وڵی دڵسۆزان له هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و كۆسته تێپه‌ڕێنرا. دووپاتیشی كرده‌وه ناكۆكی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات شتێكه و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیی گه‌ل شتێكی دیكه‌یه و نابێت هیچ دۆخێك كاریگه‌ریی بكاته سه‌ر ئه‌و پهیوههندییه پیرۆزه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ره‌نجامێكی جیاوازی له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو لێبكه‌وێته‌وه و هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به هه‌رسێ بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان.
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق كه ئێستا كاری پێده‌كرێت، سه‌رۆك بارزانی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خسته‌ڕوو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بگێڕینه‌وه بۆ یه‌ك بازنه‌یی یان پێویسته ئامارێكی وردی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك به وردی بكرێت نه‌ك به پشتبه‌ستن به فۆڕمی خۆراك.
له‌باره‌ی ده‌ستووری عێراقیش، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه، ده‌ستوور ماف و ئه‌ركه‌كانی دیاریكردووه و به‌شی ئه‌وه‌ی تێدایه كه پشتگیریی ئه‌م ده‌ستووره بكه‌ین و شانازیی پێوه‌بكه‌ین .
له‌باره‌ی مادده‌كانی 111 و 112ی ده‌ستوور كه په‌یوه‌ستن به بابه‌تی نه‌وت و گاز له عێراق سه‌رۆك بارزانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته‌ڕوو و جه‌ختی كرده‌وه کە پێویسته بۆ ده‌ستوور بگه‌ڕێینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵێن نه فیدراڵی و نه ده‌ستوور و نه هه‌رێم هه‌بێت، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆریه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كاندیدانی پارتی راسپاردووه هه‌ر نوێنه‌ری هه‌رێم نه‌بن به‌ڵكو، نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عێراق و پێكهاته‌كان بكه‌ن ، باسیشی له سه‌رده‌می شۆڕشی ئهیلوول كرد و گوتی، هیچ رۆژێك و هیچ جارێك په‌نامان بۆ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نه‌برد كه هاووڵاتیی عێراق ئازار بدات له هیچ شارێكی عێراقی له باشووری عێراق تا باكوور .
له كۆتاییشدا سه‌رۆك بارزانی به ئاماده‌بووان و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و شنگالی راگه‌یاند ده‌نگ به‌و لایه‌ن و به‌و كه‌سه بده‌ن كه خزمه‌تتان ده‌كات و وای ده‌بینن كه ده‌توانێت به‌رگری له مافه‌كانتان بكات، ئه‌مه بۆ ئێوه جێهێڵدراوه و ئازادیی ته‌واوتان هه‌یه و دووپاتیشی كرده‌وه گوێ ناده‌ینه هێندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه و ئه‌مه تای هه‌ڵبژاردنه و هیچ نرخێكیان نییه، چونكه ده‌زانین نوێنه‌رایه‌تیی ڕای هاووڵاتییان ناكه‌ن به تایبه‌ت ڕای شه‌قامی عه‌ره‌بی.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران بو چڕی دەسپێدەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی نه‌ینه‌وا و شنگال كۆبووه‌وه
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی نۆ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئۆکرانیا دانپێدانی دیلێکی عێراقی بڵاودەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه