سبەی چوارشەممە 142 هەزار و 200 مووچەخۆر پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان لە پرۆژەی هەژماری من و دەتوانن لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم مووچەکەیان ڕابکێشن.
دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی هەشت لەلایەن وەزارەتی دارایی، تا ئێستا دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و ئەوانەی لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، لە ڕێگەی کورتەنامە ئاگادار دەکرێنەوە.
ئەو شوێنانەی سبەی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن بریتین لە؛ وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی بەرگریی فریاکەوتن. هاوکات لە وەزارەتی پێشمەرگەش، فەرماندەیی هێزەکانی 80 و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی مووچە وەردەگرن.
سبەی کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دێت هەم بە کاش لەرێگەی بانکەکان هەم لەڕێگەی هەژماری من، تەنها مامۆستایانی گرێبەست دەمێنن هی ئەوانیش هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت.


وەڵام بدەوه