مەسرور بارزانی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 10/28, مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دهۆک ، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگەی دهۆکی پارتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆکی پارتی، جەختی لە گرنگیی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی لیستی ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە و دووپاتی کردەوە کە پێویستە پارتی لە بەغدا بەهێز بێت بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراو بن و قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێز بێت.
جێگری سەرۆکی پارتی گوتیشی پارتی نەک تەنیا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بەڵکوو داکۆکی لە سیستەمی فیدراڵی و ئەزموونی دیموکراسی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق دەکات.
جێگری سەرۆکی پارتی، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پشت بە خوا و خەڵکی کوردستان و جەماوەری پارتی، ئومێدمان زۆرە ئەمجارەش پارتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات .


وەڵام بدەوه