Kurdistan Press - مەسرور بارزانی, جێگری سەرۆکی پارتی پێشتریش ، گوتمان ناتوانن مەسرور بارزانی, جێگری سەرۆکی پارتی پێشتریش ، گوتمان ناتوانن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی, جێگری سەرۆکی پارتی پێشتریش ، گوتمان ناتوانن

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی, جێگری سەرۆکی پارتی ئاهەنگیی جەماوەری سنووری ئیدارەی سۆران بە هەردوو لقی 10 و 26ی گوڵان لە یاریگەی وەرزشی سۆران بەڕێوەدەچێت.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، ئێوە وزە و ورەمان پێ دەبەخشن، ئەو جۆش و خرۆشەمان پێدەدەن کە بەرەو سەرکەوتنێکی گەورەتر بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بچین، لەم هەڵبژاردنە بۆ بەغدا بۆ پشتیوانی ئەم خوشک و برایانە هەنگاو بنێین.
مەسرور بارزانی گوتیشی: ئێمە بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز دەچین، ئەم هەڵبژاردنەش وەکوو هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە گرنگە، ڕاستە ئەمجارە بۆ پەرلەمانی عێراقە، بەڵام پێویستە ئێمە بچینە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکەین.
جێگری سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاند، پێشتریش بڕیاریی ناحەزان ئەوەبووە بمانوەستێنن، لە هەڵبژاردنەکانی پێشتریش گوتمان ناتوانن، ئێستاش دەڵێین ناتوانن ڕامانگرن.
هەروەها ئاماژەیدا، ئێمە مێژوویەکی دورو درێژی قوربانیدانیمان هەیە، خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی ئەم دەڤەرە، لە سەرەتای هەموو شۆڕشەکانەوە تاوەکوو ئێستا بەرهەمەکەی کوردستانێکی ئازاد و سەربەرزو کوردستانێکی ئاوەدان بووە، گوتیشی: بۆ ئەوەی ئاوەدانیمان بپارێزین و دەستوور وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین ناحەزانی ئەم گەلە مافە دەستوورییەکانی ئێمە پێشێل بکەن، پێویستە هەموومان بەشدارییەکی کارای ئەم هەڵبژاردنە بکەین، تاوەکوو هێزی پارتی بە هەموو دونیا پیشان بدەین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه