Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران بەرزترین و ناوازەترین پردی كوردستانی لە سۆران کردەوە سەرۆک وەزیران بەرزترین و ناوازەترین پردی كوردستانی لە سۆران کردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بەرزترین و ناوازەترین پردی كوردستانی لە سۆران کردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرزترین و ناوازەترین پردی كوردستانی لە سۆران كردەوە و ڕایگەیاند: "ئەمە بەشێكە لە پڕۆژەكانمان."
ئەمڕۆ دووشەممە 27/10/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرزترین و ناوازەترین پردی كوردستانی لە سۆران كردەوە و گوتی: "ئەمە بەشێكە لەو پرۆژانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیەتی بۆ پەرەپێدانی ڕێگەوبان و باشتركردنی هاتوچۆ لە شارەكان، بۆ ئەوەی هەم گەشتیارەكان بتوانن زیاتر سەردانی ئەم دەڤەرە بكەن كە شوێنێكی زۆر زۆر سەرنجڕاكێشە، هەم خەڵكی ئێمەش بتوانێت باشتر سوود لەو رێگەوبانانە وەربگرێت."
دەقی قسەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان
پێش هەموو شتێك، پیرۆزباییتان لێ دەكەم، ئەمە بەشێكە لەو پرۆژانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیەتی بۆ پەرەپێدانی ڕێگەوبان و باشتركردنی هاتوچۆ لە شارەكان، بۆ ئەوەی هەم گەشتیارەكان بتوانن زیاتر سەردانی ئەم دەڤەرە بكەن كە شوێنێكی زۆر زۆر سەرنجڕاكێشە، هەم خەڵكی ئێمەش بتوانێت باشتر سوود لەو رێگەوبانانە وەربگرێت، هەم بۆ سەلامەتیی خۆشیان، بەم جۆرە و بەم ئاستە بەرزە كە دروست كراوە، بەڕاستی جێی شانازییە. من دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار دەكەم و هیوادارم هەمیشە هەر سەركەوتوو بن.
داواشم لە هاووڵاتیانی خۆشەویست هەیە، ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتوچۆ لەبەرچاو بگرن، سەلامەتیی خۆیان و هاووڵاتیانیان لەبەرچاو بێت.
وەك هەمیشە داوایەكی تریشم هەیە، ژینگەی وڵاتەكەتان بپارێزن. جارێكی دیكە پیرۆزە لە هەموو لایەك

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه