سبەی پڕۆژی ئاوی قوشتەپە دەخرێتە کار، ئەم پڕۆژەیە لە رۆژێكدا 72 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ ناوەندی قەزای قوشتپە و شارەدێی بێستانە و 72 گوند دابین دەكات، لە تەواوبوونی پڕۆژەكە زیاتر 61 هەزار هاووڵاتییانی دەڤەرەكە سوودمەند دەبن.
گرنگیی ئەو پڕۆژە تەنیا بۆ ئێستە نییە، بەڵكو لە داهاتوو و تا 30 ساڵی تریش پڕۆژەكە خزمەتی دەڤەرەكە دەكات.
پڕۆژەكە دەبێتە هۆكاری راگرتنی زیاتر لە 110 بیر و دەبێتە بووژانەوەی ئاوی ژێرزەویی دەڤەرەكە، چونكە قووڵترین بیرەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان و عێراق، دەكەوێتە شارۆچكەی قوشتەپە بە قووڵیی 730 مەتر.
گوژمەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری 189 ملیار دینارە، لەگەڵ 22 ملیار دیناری تریش بۆ تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاو بۆ قوشتەپە و بێستانە و گوندەكان. پڕۆژەكە لە سێ وێستگەی سەرەكی پێكدێت، وێستگەی سەرەكیی لەسەر زێی بچووك لە قەشقە و خەزانی بانەبۆران كە كۆگەیەكی ناوەندییە و كۆگەی كانی بزرە.
ئەو پڕۆژەیە ڕۆژانە سێ هەزار و 300 مەتر سێجا ئاو لە ڕووبارەكە وەردەگرێت، توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی هەیە بەگوێرەی ستانداردە عێراقی و جیهانییەكان. نزیكەی 40 كلیۆمەتر بۆڕیی كاربۆن ستیل درێژیی بۆڕییەكەیە، هەروەها 251 كیلۆمەتریش بۆڕیی پۆلی ئەپیلین ((HDPE بۆ دابەشكردنی ئاو بۆ ناو قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و گوندەكان لەخۆ دەگرێت.
وەڵام بدەوه