Kurdistan Press - هەفتەی داهاتوو دەسپێدەکاتەوە هەفتەی داهاتوو دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەفتەی داهاتوو دەسپێدەکاتەوە

هەفتەی داهاتوو دەسپێدەکاتەوە. بڕیارە هەفتەی داهاتوو مامەڵەكانی بۆكراو بەهەر هۆكارێك ئەنجان نەدراوبێت دەست پێ‌ بكاتەوە، بەرێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكیش دەڵێت، كەس با سەردانمان نەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تشرینی یەكەم، سیامەند قادر نانەكەلی بەرێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، لراگەیاند، ئەوانەی كە پسوولەی خۆراكیان بلۆك كرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆكی ئەندامانی خێزانیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كرد بوو پێویست ناكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكەن.

زیاتر گوتی، لە هەفتەی داهاتووەوە ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ئەو ژمارە مۆبایلەی پێشكەشیان كردبوو لە هێلەكانی (كۆڕەك، ئاسیا و زین) نامەیان بۆ دێت بەناوی (Mot).

باسی لەوەشكرد، دوای هاتنی نامەكە ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیكەیشنەكەوە خۆیان ئەپدەیت بكەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی. 

ئەوە لە كاتێكە دوای سێ‌ مانگ لە پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلكترۆنی، سەرجەم كارەكان راگیران و ئێستە هاووڵاتییان چاوەڕوانی دەستپێكردنەوەی مامەڵەی نوێی بەشەخۆراكن بۆ زیادكردنی منداڵ و هاوسەرگیری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه