نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە پێگەیشت.
تیایدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەكات بۆ پشتگیریی لە هەوڵەكانی لەپێناو ئاشتیدا، هەروەها دووپات لە گرنگیی نەهێشتنی ناكۆكی و ئاڵۆزییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكاتەوە.
لە نامەكەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك ترەمپ دووپاتی دەكاتەوە كە وڵاتانی جیهان دەتوانن بەسەر ناكۆكییە كۆنەكاندا سەربكەون و بەرەو داهاتوویەكی هاوبەش لە ئاشتی و سەركەوتن و گەشەسەندن هەنگاو بنێن.
هەر لەو میانەدا موكوڕیی خۆی و ئیدارەكەی بۆ جێگیركردنی ئاشتییەكی بەردەوام و نەهێشتنی ئاڵۆزییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كۆتاییهێنان بە شەڕ و كوشتار لە ناوچەكە و هەموو جیهان، نیشان دەدات.
سەرۆك ترەمپ لە كۆتاییی نامەكەیدا وێڕای سڵاو و ڕێز، هیوای سەركەوتن بۆ نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەكەی دەخوازێت.
وەڵام بدەوه