Kurdistan Press - مه‌سرور بارزانی: بێگومان سەرۆك بارزانی رێبەرمان بێ، پارتەكەمان هەر پێشڕەو دەبێت مه‌سرور بارزانی: بێگومان سەرۆك بارزانی رێبەرمان بێ، پارتەكەمان هەر پێشڕەو دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مه‌سرور بارزانی: بێگومان سەرۆك بارزانی رێبەرمان بێ، پارتەكەمان هەر پێشڕەو دەبێت

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداریی ئاهەنگی بانگەشەی پارتیی لە هەولێر كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/10/2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداریی ئاهەنگی بانگەشەی پارتیی لە هەولێر كرد و لە بەشێكی وتارەكەیدا گوتی: "پارتی بێگومان گەورەترین و بەهێزترین حزبە لەسەر ئاستی كوردستان، بەڵام دەمانەوێ بیسەلمێنین كە لەسەر ئاستی عێراقیش پارتی بەهێزترین پارتی سیاسییە ئەمڕۆ كە لەم گۆڕەپانەی كوردستان و هەموو عێراقدا هەیە."

جێگری سەرۆكی پارتی ئاماژەی بەوەش دا: "هەر بەم بۆنەیەوە دەمەوێ پیرۆزبایی ٢٠ی ئۆكتۆبەر لە هەموو نیشتمانپەروەران، لە پێشمەرگە قارەمانەكان، لە ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست بكەم، ئەمڕۆ رۆژی داستانی پردێیە، لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئەمڕۆ ساڵڕۆژی بیرهێنانەوەی ئیرادەی نەتەوەییمانە كە چۆن بڕیاری خۆڕاگری، بڕیاری بەرگریكردن لە ماف و كەرامەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان، بەرامبەر بە خائینان و داگیركەران سەركەوت."

مەسرور بارزانی هەروەها گوتیشی: "ئێمە بەشدار بووین لە نووسینەوەی دەستوور و بڕوامان وابوو كە هەموو خاڵێكی دەستوور وەكوو خۆی جێبەجێ دەكرێت، بەڵام بەداخەوە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان پێشێل كران و زۆر لەو لایەنانەی كە پێمانوابوو پشتیوانمان دەبن، یارمەتیدەرمان دەبن، هاوپەیمانمان دەبن، بە هیچ جۆرێك بەرگرییان لە مافی خەڵكی كوردستان نەكرد، هەتا ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان بە ناوی نوێنەرانی راستەقینەی خەڵكی كوردستان ویستیان بچن لە بەغدا نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان بكەن، جگە لە پارتی، هیچ لایەنێكی تر وەكوو پێویست بەرگرییان لە مافی ئێوە نەكرد."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه