Kurdistan Press - زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگە زەویان پێدەدرێت زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگە زەویان پێدەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگە زەویان پێدەدرێت

زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگە زەویان پێدەدرێت

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێكخستنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی بۆ میدیای پارتی:

بەشێكی دیكەی رەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕایەوە كە هەمووی سەر بە هێزەكانی پێشمەرگەن.

لیستەكە ناوی زیاتر لە شەش هەزار و 300 پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت.

ئەو ناوانەی كە بە لیست هاتوونەتەوە نووسراویان بۆ دەكرێت، رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەین، بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆیان.

لیستێكی دیكە كە زیاتر لە شەش هەزار ناوە، لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، ئەوانیش (موتەفەریقەن) واتا ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكانن و بەمنزیكانه لە ئەنجوومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە.

لە قۆناغی كۆتایی وردبینی و ناردنی فۆڕمی زەویی فەرمانبەرانداین و نزیكەی 480 هەزار ڕەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگە و كارمەندانی ناوخۆ گەڕاوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه