Kurdistan Press - مەلا مستەفا مسعود بارزانی سەردانی پڕۆژەی ئاوی باڵندا - بارزان/ی کرد مەلا مستەفا مسعود بارزانی سەردانی پڕۆژەی ئاوی باڵندا - بارزان/ی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەلا مستەفا مسعود بارزانی سەردانی پڕۆژەی ئاوی باڵندا - بارزان/ی کرد

دوای گەیشتنی داواکاری زۆری هاولاتیانی سنووری ناحیەی بلێ ـ بارزان بۆ چارەسەری کێشەی کەم ئاوی لەو سنوورە، لە سەر ڕاسپاردە و ئەمری بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پالپشتی و بڕیاری ڕێزدار جەنابی کاک مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی بالندا ـ بارزان، کە ئاوی ٥١ گوندی ئەو سنوورە دابین دەکات کەوتەوە کار .
جێگای باسە، لە ئەنجامی هەول و بەدواداچوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بۆ دەست پێکردنەوەی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە بە هەماهەنگی لەگەل تەواوی لایەنە پەیوەندارەکان لە وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قائمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر و فەرمانگەی ئاوی بارزان، لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێزیان پڕۆژەکە دەستی بە کارەکانی خۆی دەکاتەوە. 
ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە بوەتە مایەی دڵخۆشی دانیشتووانی هەموو ئەو گوندانەی کە لە ماوەیەکی نزیکدا سوود لەو پڕۆژەیە وەردەگرن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه