Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دانیێل كرێبەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیا ئەوەی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی هاوسۆز و پشتیوانی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە. هەروەها خوازیاری ئەوە بوو لە بواری هەماهەنگیی ئەمنی و ئابووری و بابەتی كۆچبەران پەیوەندیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و بەرەو پێشەوە بچێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا فاكتەری ئارامی و سەقامگیرییە و دەبێ پاڵپشتی بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی باڵیۆزی ئەڵمانیای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا هەبوو،  و پێشوازیشی لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كرد.

پەیوەست بە بابەتی تیرۆر، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە ڕاستە تیرۆریستانی داعش لەڕووی سەربازییەوە شكستیان خواردووە بەڵام هۆكارەكانی پشت سەرهەڵدانی تیرۆر هێشتا هەر ماون، و مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەكە پێویستی بە وردبینی زیاتر و هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان هەیە.

پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و دواپێشهاتەكانی سووریا و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه