Kurdistan Press - بەرپرسێكی پارتی : سەرۆک وەزیران لە ‌كابینەی تازەدا بەرنامەی نوێی دەبێت بۆ سنووری سلێمانى بەرپرسێكی پارتی : سەرۆک وەزیران لە ‌كابینەی تازەدا بەرنامەی نوێی دەبێت بۆ سنووری سلێمانى | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێكی پارتی : سەرۆک وەزیران لە ‌كابینەی تازەدا بەرنامەی نوێی دەبێت بۆ سنووری سلێمانى

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان بە خەڵكی سلێمانی گەیشت و لە ‌كابینەی تازەدا، حكوومەت بەرنامەی نوێی دەبێت بۆ سنووری هەڵەبجە و سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری ئەو ناوچانە بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تشرینی یەكەم، عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی- هەڵەبجە پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، كورد پێكهاتەیەكی گرنگی ناوچەكەیە و پێگەیەكی بەهێزی لە عێراقدا هەیە، سەرۆك بارزانی نەك تەنیا وەك سەرۆكی پارتی، بەڵكو وەك هێمایەكی نەتەوەیی كورد كە هەموو لایەك ڕێزی لێ دەگرن، پێشوازیی لە لایەنە عێراقییەكان دەكات.

زیاتر گوتی، لایەنە عێراقییەكان پێش هەڵبژاردن سەردانی كوردستان دەكەن و ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەكەن لەبارەی دۆخی عێراق، ناوچەكە و میكانیزمی هەڵبژاردنەكان.

باسی لەوەش كرد، ئەم ڕاوێژانە بۆ ئێستە و قۆناغی دوای هەڵبژاردنیشن و كارێكی ئەرێنییە. پێشبینی دەكەم لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم سەردانانە زیاتر بن.

راشی گەیاند، ئێمە خزمەتكاری خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەین كە چەند رۆژێك لەمەوبەر سەردانمان كردن، ماوەیەك پێش ئێستە، شاندی دەستەی داكۆكیكاری شارەكە سەردانی سەرۆك بارزانییان كرد و داواكاریی شارەكەیان گەیاندە جەنابی سەرۆك، داواكارییەكانیان بەشێكی پێوەندیی بە حكوومەتەوە هەبوو، خۆشبەختانە ئەمڕۆ حكوومەت رەزامەندیی لەسەر داواكارییەكانیان دا.

دەشڵێت، مەسروور بارزانی لە ‌كابینەی تازەدا بەرنامەی نوێی دەبێت بۆ سنووری هەڵەبجە و سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری ئەو ناوچانە بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه