گه‌ڕه‌كێكی نوێ له هه‌ولێر زیاتر ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه و سه‌ره‌بلۆك بۆ زه‌وییه‌كانی دانرا
له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری گه‌ڕه‌كه نوێكانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، پڕۆژه‌ی دانانی سەرەبلۆکی گەڕەکی گه‌ڕه‌سۆر له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه دانرا.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و بریتییه له دانانی سەرەبلۆک بۆ بەشێکی زۆری زه‌وییه‌كانی نەخشەی کەرتی گەڕەکی گەڕەسۆر له بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر و کۆی کارەکانی لە قۆناغی یەکەمدا بە گوژمەی (15،000،000) دینار جێبەجێ دەکرێت.
وەڵام بدەوه