شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ کێشە نابێت، بەهەمان ڕێکاری مانگی حەوت دەبێت و مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت. ئەو ڕێککەوتنەشی بۆ داهاتی نانەوتی کراوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
بەوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گرفتەکەی چارەسەر کردووە و سۆمۆ نەوتی کوردستان دەفرۆشێت، بۆیە حکومەتی فیدراڵ مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەنێرێت و بابەتی مووچە کێشەی تێدا نەماوە.


وەڵام بدەوه