شێوازی خانەنشینبوونی پێشمەرگە یەکلایی کرایەوە
حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوبوویەوە کە "لە 2025-01-01ـەوە هەر پێشمەرگەیەک خانەنشین بووبێت و ئەوانەشی لە داهاتوو خانەنشین دەبن، دۆسیەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ـی ساڵی 2007 ڕەوانە دەکرێن، بەڵام ئیمتیازەکانی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هەژمار دەکرێت".
زیاتر روونکراەتەوە "تاوەکو 2024-12-31 دەستکاری هیچ خانەنشینێک و کەمئەندام و شەهیدێک ناکرێت و لەسەر یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان دەبن".
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشمەرگە دەیویست یاسای 38 جێبەجێ بكرێت، بەغداش رازی نەبوو بۆیە ئێستا یاسای ژمارە 9 جێبەجێ دەكرێت و لە بەرژەوەندیی هێزەكانی پێشمەرگەیە.


وەڵام بدەوه