بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بە هاوکاری تیمێکی ئیتاڵی سێ دەریاچەی دەستکرد لە شاری هەولێر دروست بکرێت، کە ئەمەش هاوشانە لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێر.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بە هاوکاری تیمێکی ئیتاڵی سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی درووستکردنی سێ دەریاچەین کە دیمەن و سیمایەکی جوان بە شار دەبەخشن، لە ماوەیەکی نزیک دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێرە کە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە دەستپێدەکات، یەکێکیان دەکەوێتە پشت شاویس و هەولێری نوێ، ئەوەی دووەم دەکەوێتە ناوەڕاستی پڕۆژەکە، سێیەمیش دەکەوێتە سێ ڕیانی مەخموور.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشدا پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد کە لەساڵی 2004 سەرۆک بارزانی داوای لە حکومەتی عێراقی کردووە پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێر جێبەجێ بکرێت، چونکە پەیوەندی بە دیمەنی جوانی شار و ئاو ژینگە و سروشتی شاری هەولێر هەیە، بەڵام حکومەتی عێراقی کارەکەی جێبەجێ نەکرد، لە کابینەی نۆیەمی بڕیاردرا پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت و گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی، لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی دەستپێدەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای شاری هەولێر تەواو بکرێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر نەمانی گرفتی کەمئاوی و زیادبوونی ڕووبەڕووی سەوزای کە بەهۆیەوە کەش و هەوای ناوچەکە تەواو بەهۆیەوە کاریگەری دەبێت.


وەڵام بدەوه