Kurdistan Press - یەکێتی پێویستی بە کوورسی پارتی یە یەکێتی پێویستی بە کوورسی پارتی یە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی پێویستی بە کوورسی پارتی یە

بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەكان، یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، تاوەكو ئەم ساتە ئامادە نییە، كورسی پارێزگاری كەركووك ڕادەست بكات، بۆ ئەمەش یەكێتی پێویستی بە دوو كورسییەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك.

بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان كە وا دەكات یەكێتی ئەم نیەتی خۆی بە ئاشكرا بڵێت، پەرتەوازەیی و ناكۆكی تووندی لایەنە عەرەبییەكانی كەركووكە، سەرجەم ئەو لایەنە عەرەبیانەی یەكێتی ڕێككەوتنی هۆتێل ڕەشیدی لەگەڵ ئەنجامدان، ئێستا نوێنەرەكانیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە حیزبەكانیان ناڕازین و بەشێكیان سەنگەریان گواستۆتەوە، بەڵام یەكێتی گومانی هەیە لایەنێكی دەرەكی سوننەكان دژی ڕێكبخاتەوە و بۆیە پێویستی خۆی بە دوو كورسییەكەی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەشاردۆتەوە..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه