Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش لە بەغداوە هات هەواڵێکی خۆش لە بەغداوە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش لە بەغداوە هات

شەهیدان و ئەنفالکراون هاوشانی شەهیدانی عێراق دەکرێن

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە؛ "پیرۆزە لەکەسوکاری شەهیدان و ئەنفال لە کەرکوک و تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم …."

کاتێک یاسای شەهیدانمان هەموارکردەوە بەشێوەیەک کەسوکاری شەهیدو ئەنفالی ئێمەیش سودمەندبن لەو مافانەی بەشەهیدانی عیراق دراوە لە بابەتی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەت و بەخشین لە باج و گواستنەوەو کۆمەڵێک ئیمتیازاتی تر خەڵکانێک پێیان وابوو ئەوە تەنها یاسایەکەو جێ بەجێ ناکرێت ، بەڵام لەدوای چەندین دانیشتن لەسەر ئەو بابەتە سوپاس بۆ خودا چوە بواری جێ بەجێ کردن و گشتاندنی پێکرا"

لە کۆتایدا دەڵێت؛ "پشتیوان بەخودای گەورە بەهەمان شێوە رێنمایی جێ بەجێ کردنی گەرانەوەی زەوییەکان و زیندانی سیاسی و هەڵبجەو هەموو ئەو یاسانەی ئیمە لەم خولەی پەرلەمان دەرمانچواند لێرە بڵاو دەکەینەوە"

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه