Kurdistan Press - شوێنی دروستکردنی شوقەی کرێچیان دیاری کرا شوێنی دروستکردنی شوقەی کرێچیان دیاری کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شوێنی دروستکردنی شوقەی کرێچیان دیاری کرا

لە شاری دھۆک شوێن بۆ دروستکردنی شوقەی کەمدەرامەت و کرێنشینان دیاری کرا و بەڕێوبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆکیش دەڵێت، ئەو شوێنەی دیاری کراوە ناوچەیەکی باش و گونجاوە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون.

کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک، بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " بەگوێرەی سەرژمێریی دانیشتووان چوار ھەزار و ٢٠٠ شوقە لەو ٢٠ ھەزار شوقەیەی بڕیارە بۆ کرێنشینان دروست بکرێن بەر پارێزگای دھۆک کەوتوون، ئەو ژمارەیەش بەسەر ھەموو قەزاکانی سنووری دھۆکدا دابەش کراون و شوێنی باشیش دیاری کراوە بۆ دروستکردنیان، ڕەوچاوی ئەوەش کراوە شوێنی گونجاو دیاری بکرێت، چونکە خەڵکی کەمدەرامەت پێویستی بەوەیە شوێنی نیشتەجێبوونی نزیکی سەنتەری شار بێت."

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک گوتیشی: "بە ھاوکاری و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان ناوچەی ئیتیتی نزیک سەنتەری شاری دھۆک بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دیاری کراوە، ئەوەش شوێنێکی  زۆر باش و گونجاوە."

کوردۆ ئیحسان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئێستا لیژنەی تایبەتمەند خەریکی پاکسازییە لە لیستی ناوی کرێنشینان، تەنیا لە پارێزگای دھۆک نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس فۆرمیان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پڕ کردووتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەپێی مەرج و خاڵبەندی لیستەکە بەتەواوەتی کۆتایی دێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا