Kurdistan Press - هەواڵێکی گرینگ گەیشت هەواڵێکی گرینگ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی گرینگ گەیشت

هەشت کۆمپانیای کوردستان ئامادەییان بۆ هەناردەی نەوت راگەیاند

8 کۆمپانیای نەوتی لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان راگەیاند و دەڵێن: "بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتینە رێککەوتن."

لە راگەیێندراوێکدا ئەو 8 کۆمپانیایە باس لەوە دەکەن: "لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە دەست بە هەناردە دەکەینەوە."

ئەو کۆمپانیایانە سوپاسی "سەرکردایەتیی" محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پشتگیریی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن. 

لەبارەی واژۆکردنی رێککەوتنەکانەوە کۆمپانیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوو واژۆ بکرێن.

"رێککەوتنەکە دڵنیایی پارەدان بە کۆمپانیاکانی نەوت دەدات." 8 کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوەکەیاندا وایان گوتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه