Kurdistan Press - ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

دەقی راگەیەندراوەکە 

ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد.

بڕگەی یەکەم تایبەت بوو بە خستنەڕووی بابەتی ڕێککەوتنی سێ لایەنەی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەموارکراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا.

وێڕای دەستخۆشیی و پێزانین بۆ هەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری هەرێم، کە دڵسۆزانە و لێهاتووانە و پشت بەست بە مافە دەستووریيەکان، ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد لە گەیشتن بە ڕێكکەوتنی نەوت، لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات بە پەسەندکردنی ڕێكکەوتننامەی سێقۆڵیی و خەرجکردنی مووچەی هەرێم بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2025، کە وا چاوەڕوان دەکرێت لێرە بەدواوە، مووچەی مانگی ئاب و مانگەکانی دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت،

لە بەرامبەریشدا، ئەنجومەنی وەزیران وەک هەمیشە، ئامادەیی خۆی دووپات کردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیەکانی خۆی لە پێناوی دابینکردنی مووچە وشایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە بڕگەی دووەم و کۆتاییدا، گفتوگۆمان لەبارەی دوا پێشهاتی دۆسیەی پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی کرد. 

ئەنجومەنی وەزیران، جارێکی تر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەری ئەم بابەتە پشتبەست بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ و یاسای بودجەی گشتی فیدڕال  و بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی وەک لە دوا یاداشتی یاسایی شاندی دانووستانکاری هەرێم هاتووە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ کراوە .

 لەهەمان کاتدا، وەزیری دارایی و ئابووریمان ڕاسپارد کە بە زووترین کات، بڕی 120 ملیار دیناری دیکە، وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025  بخەنە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، بەهیوای ئەوەی پەلە بکرێت لەسەر یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە ڕێکكەوتنێکی هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەییمان نیشان دا بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو لیژنە وەزارییە شەش کەسییەی، کە بۆ بابەتی داهاتە نانەوتیەکان لە بەغدا پێکهێنراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا