ڕاگەیندراوێک لە پۆلیسی گەرمیانەوە
لەسەر کوژرانی هاوڵاتیەکی قەزای کفری
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی کوشتن لە گوندی ئۆمەربل سەربەناحییەی سەرقەڵا دەست بەجێ مەفرەزەمان چونە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت هاوڵاتی( ئەکبەر ڕۆستەم محمد ) ناسراو بە ئەگبەر حاجی ڕۆستەم لەدایکبووی 1955 لەنێو زەویە کشتووکاڵیکەی خۆی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.
دەست بەجێ پۆلیس دەستیان بەهێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کردو دەستکرا بەکۆکردنەوەی زانیارێکان لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە و لەئێستادا پۆلیس پەڕوای لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە دەست بەلێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە و ئاشکرا کردنی ناسنامەی تۆمەتبار .
بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتایەکان ئۆتۆمبیل و مۆبایلەکەی براوە کە قوربانیەکە لەکاتی ڕووداوەکە پێی بووە،
لەداهاتوودا لەڕێکارەکان و هەر زانیاریەک سەبارەت بەڕووداوەکە هەر گۆڕانکاریەک لە ئاڕاستەی لێکۆڵێنەوە و ڕووداوەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ، ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاند بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە…
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان
2025\9\23
وەڵام بدەوه