Kurdistan Press - هێزە عێڕاقیەکان گوندەکانی زەردک و بیبانی گەمارۆدەدەن هێزە عێڕاقیەکان گوندەکانی زەردک و بیبانی گەمارۆدەدەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزە عێڕاقیەکان گوندەکانی زەردک و بیبانی گەمارۆدەدەن

هێزی عێراقی گوندەکانی زەردک و بیبانیی گەمارۆداوە لەکەرکووک

ئارام شێرکۆ   کەرکووک

بەگومانێ بوونی  چەند چەکداریکی نەناسراو لە سنووری گوندی بیبانی کە گومان دەکرێت چەکداری داعش بن لەئێوارەی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆری ئەمنی، گوندەکانی (زەردک و بیبیانی)ی سەر بەپارێزگای کەرکوکیان گەمارۆداوە، بەمەبەستی کێوماڵکردنی ئەو سنوورە، لەئێستاشدا هێزەکان بەتەواوی سنووری هەردوو گوندەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.

هۆکاری بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانە لەو سنورە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن خاوەن باخێکی نزیک لەگۆڕستانی عارەبان، ئەو گۆڕستانەی هەفتەی ڕابردوو ڕووداوی بریندارکردنی گەنجێک و ڕفاندنی یەکێکیتری تێدا ڕوودا، ئاگادار دەکرێنەوە کە لەنێو یەکێک لەباخەکانی گەنمەشامی، کەسێکی نەناسراو بەجلوبەرگی ڕەشەو بینراوەو ئەو کەسەش دوای بینینی خاوەن باخەکە بەپەلە هەڵاتووە.

لەئێستاشدا هێزەکان بەتەواوی لەسنورەکە بڵاوەیان پێکراوە و گەمارۆی گوندی زەردک و بەدیاریکراوی گۆڕستانی عارەبیان داوەو کێوماڵی ناوچەکە دەکەن.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو لەسنووری ئەو گوندەو گوندی بیبانی، بەدیاریکراویش لەنزیک گۆڕستانی عارەبان، مەفرەزەیەکی چەکدار کە گوماندەکرێت د11عـ.ـش بووبن، گەنجێکیان ڕفاندو یەکێکیتریشیان بریندارکرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه