پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، مەودای 19ی مانگ بۆ 22ی مانگ هاتنی یەکەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 5 بۆ 7 پلە دادەبەزن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و ناحیەی حاجی ئۆمەران و بەشێکی دیکەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی شەودا کاتژمێر 11ی شەو بۆ بەرەبەیان هەست بە سەرمای بەهێز دەکرێت.
لای خۆشیەوە، خەڵات سدیق، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە، ئیوارەی ڕۆژی هەینی ١٩/٩ بارستە هەوایەکی سارد بەشەوان و بەرەبەیانی و نیمچە فێنک لە کاتەکانی نیوەڕۆ ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت و لەکۆتایی مانگ ئەگەر هەیە هەمان حاڵە دووبارە بێتەوە.
ئاماژەی بەوەداوە، سەبارەت بەباران بارین هیج ئەگەرێک نیە لەم نزیکانە بارانی تیابێت و ئەوەی هەیە چەند ناوچەیەکی کەم نەبێت بەڕێژەی ٠.١ملم و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم خۆرەتاو دەبێت و دەنگۆی هاتنی هەوری زۆر و باران دوورە لەڕاستییەوە.
دەشڵێت: جوتیاران ئەوانەی ئیستا کشتوکاڵیان هەیە کاتی ئاودێریان بگۆڕن لەماوەی ئەو چەن رۆژە کەپلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.
وەڵام بدەوه