ئەمڕۆ سێشەممە 16/9/2025، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردەوە و دەڵێت: "هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابیانی کەرکووک ئەوانەی لە زانکۆکانی هەرێمی كوردستان دەوام دەکەن، دوای ئەوەی نووسراوێکمان بەژمارە 603 لە 3/8/2025 ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵا کرد بۆ گواستنەوەی قوتابیانی کەرکووک ئەوانەی لە زانکۆکانی هەرێمى كوردستان دەوام دەکەن، دوای چەند جارێک گفتوگۆ لەوباريەوە، ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندیی دا و وەزارەتەكەی بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی نووسراوەكەمان ڕاسپارد."
ئاماژەی بەوەش داوە: "بەپێی بڕیارەكە، تەواوی قوتابیان، جگە لە قۆناغی یەك و كۆتایی، دەگوازرێنەوە زانكۆی كەركووك، بەمەش قورسایی سەر خۆیان و خێزانەكانیان كەم دەبێتەوە."
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش كردووە، هەر دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی كەركووك قسەی كردووە و بۆ ئەوەی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە زانكۆكان ڕابسپێرێت.
وەڵام بدەوه