Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە گەیشت هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ ئەو فەرمانبەرانە گەیشت

لەلایەن لیژنەی وەزارەتەكان بۆ تەواوكردنی كاروباری زەویی فەرمانبەران كە یەكەم وەجبە بوون، كارەكانیان لە شارەوانی تەواو بوو، نووسراو بۆ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی میری نێردراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو زانیارییان بەشێكی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری ئاشۆكان یەكەم وەجبە زەوییان وەرگرت، ئێستە كارەكانیان لە شارەوانی تەواو بووە.

ئەوەش زانراوە، نووسراوی فەرمی بۆ پارێزگای هەولێر كراوە بۆ ئەوەی كاروبارەكانیان لەوێش تەواو بكرێت، نووسراوێكیش بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی میری كراوە.

دوای تەواوبوونی كارەكانی خانووبەرەی میری، راستەوخۆ ئەو زەوییانە لەسەر خاوەنەكانیان تاپۆ دەكرێت و رێكارەكان دەست پێ‌ دەكەن كە رسوومات و چەند كاروبارێكی ترن.

27ی ئایاری ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه