Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشوریی ئەمریکا دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشوریی ئەمریکا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشوریی ئەمریکا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشوریی ئەمریکا دەکات 

ڕۆژی دووشەممە 15ی ئەیلوولی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشوریی نیشتەجێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بەڕێز سام دەرمۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەریدا کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی دێرینی نێوان ئاشورییەکان و گەلی کوردستان کرا و سەرۆک بارزانی دڵنیایی دا کە کۆمەڵگەی ئاشوری و تەواوی پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان خەڵکی رەسەنی ئەو وڵاتەن و چارەنووسیان بەیەکەوە بەستراوە. هەم لە ڕابردوودا و هەمیش لە داهاتوودا بەیەکەوە و بە ئازادی و سەرفرازی دەژین. سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە تەواوی دام و دەزگاکان لە هەرێمی کوردستان هاوکار و پاڵپشت دەبن بۆ تەواوی ئەو ئاوارانەی کە دەربەردەربوونە و ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و دەبێ هەست بە هەبوون و مانەوە و ئاشتی و سەقامگیری و داهاتووی پڕشنگداری خۆیان بکەن لە هەرێمی کوردستان.

لای خۆیانەوە شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە دیداری سەرۆک بارزانی و  پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دا و ئاماژەیان بەوەدا کە ئێستا هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەن کە لە وڵاتی خۆیان و لەنێو کەسوکاری خۆیاندان و خۆیان بە جیا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان نازانن.

بارودۆخ و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه