Kurdistan Press - هەواڵى خۆش لە بارەى هەناردە کردنەوەى نەوتى کوردستان هات هەواڵى خۆش لە بارەى هەناردە کردنەوەى نەوتى کوردستان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵى خۆش لە بارەى هەناردە کردنەوەى نەوتى کوردستان هات

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژە بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت "بەم نزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات".

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان، پێشوازیی لە (لیوجیون)، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت، کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسییەی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.

بەپێی راگەیاندراوەكە وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان کرد و رایگەیاندووە کە "بەم نزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەزیری سامانە سروشتییەکان وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاندووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه