پێگه‌ی ئۆیل پرایسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه عێراق له‌ژێر فشاره به‌رده‌وامه‌كانی ئۆپیك مایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پایهندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بێ و داوای لێ كراوه سازشی زیاتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بدرێت، بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی بازاڕی نه‌وت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، عێراق سه‌مامی هاوسه‌نگی له‌ناو ئۆپیك به‌كار هێناوه، به‌ڵام دۆخی دارایی و سیاسی عێراق ناسكه و وای لێ ده‌كات نه‌توانێ پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بێت.
شاره‌زایانی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر عێراق پابه‌ندنی بڕیاره‌كانی ئۆپیك نه‌بێت، پێده‌چێ ئه‌مجاره‌یان سزا بخه‌نه سه‌ر عێراق.
جیا له‌مه‌ش فشارێكی تری گه‌وره له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو ئاشكرا بوو كه عێراق، نه‌وتی ئێرانی به‌ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه فرۆشتووه.
وەڵام بدەوه