Kurdistan Press - پارەیەکى زۆر بۆ هێزى پێشمەرگە زیاد کرا پارەیەکى زۆر بۆ هێزى پێشمەرگە زیاد کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکى زۆر بۆ هێزى پێشمەرگە زیاد کرا

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا هاوکارییەکانی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق و هەسەدە، کەم دەکاتەوە و بۆ هێزەکانی پێشمەرگەش زیاتر دەکات. 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا تەرخانکراوی دارایی وەزارەتی جەنگی (وەزارەتی پێشووی بەرگری) بۆ ساڵی 2026 پەسەند کرد. 

بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتەکە بە نزیکەی 961.6 ملیار دۆلار دیاریکراوە و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەخۆ دەگرێت.

لە بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا، تەرخانی دارایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە زیاترە لەوەی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق دیاریکراوە. 

هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە

لە بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا، بڕی 61.014 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە تەرخان کراوە. ئەم بڕەش بەراورد بە تەرخانکراوی ساڵی 2025، 4.7 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.

لەو ژمارەیەش 11 ملیۆن و 80 هەزار دۆلاری بۆ چەک، 5 ملیۆن و 321 هەزار دۆلاری بۆ تەقەمەنی، 27 ملیۆن و 507 هەزار دۆلاری بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی، 17 ملیۆن و 106 هەزار دۆلاری دیکەشی بۆ جلوبەرگ و کەرەستەی دیکەیە. 

هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق 

پێنتاگۆن 48 ملیۆن و 419 هەزار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی بەرگریی عێراق تەرخان کردووە. ئەو بڕەش بەراورد بە ساڵی 2025، 141 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.

لەو ژمارەیەش بە بەهای 12 ملیۆن دۆلار 100 مووشەکی هێڵفایەر دەداتە وەزارەتی بەرگریی عێراق. 13 ملیۆن دۆلاریشی بۆ سیستم و ئامێری پەیوەندیکردن.

 هاوکاریی دەزگای دژە تیرۆری عێراق

لە بودجەی 2026، 65 ملیۆن و 595 هەزار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی دژە تیرۆری عێراق تەرخان کراوە. ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، 56 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە. لەو بڕەش 32 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنان و 33 ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ چەک و کەرەستەی سەربازی.  

هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئەمەریکا بۆ 2026 لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوام دەبێت و وەزارەتی جەنگ 130 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو هاوکارییانە تەرخان کردووە و بەراورد بە 2025، 17 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە. 

لەو ژمارەیەش 65 ملیۆن دۆلار بۆ مووچە، 15 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بۆ راهێنان و چەک، 32 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاریش هاوکاریی لۆجستی و ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاری دیکەش بۆ چاککردنەوە و وەرشە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه