Kurdistan Press - لێدوانی مەسرور بارزانی لە بارەی مووچە لێدوانی مەسرور بارزانی لە بارەی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێدوانی مەسرور بارزانی لە بارەی مووچە

مەسرور بارزانی وڵاتانی دیكە چاو لە هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ پێشخستنی ئابووری و خۆشیان سوودمەند دەبن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: هەمیشە كێشەیەكی نوێ لە حكوومەتی فیدرالییەوە بۆ مووچە دروست كراوە، بەڵام هەوڵمان داوە لەسەرخۆ و بە گفتوگۆ چارەسەری بكەین، ئەوەی لەسەر ئیمەیە دەیكەن، ئێستەش شاندی ئێمە لە بەغدا لە گفتوگۆ بەردەوامن و لەسەر داهاتی نانەوتی گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی بۆ لێكتیگەیشتن، بۆ هەناردەكردنی نەوتیش ئێمە لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان و حكوومەتیش عێراقیش گەیشتووینەتە ڕێككەوتن، ئەوەی ماوە  لە نێوان كۆمپانیا نەوتییەكان و حكوومەتی عێراقە، داوای گرەنتتی دەكەن بۆ بەردەوامی دابینكردنی شایستە داراییەكانی خۆیان. ئێستە وڵاتانی دیكە چاو لە هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ پێشخستنی ئابووری و خۆشیان سوودمەند دەبن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا