سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی france 24 کە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025 بڵاو کرایەوە، وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دایەوە.
پوختەیەک لە گوتە و وەڵامەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی:
• بە دڵنیاییەوە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعش، ڕووبەڕووی هەمان سیناریۆی ساڵی 2012 دەبینەوە و داعش زیندوو دەبێتەوە.
• داعش مەترسییەکی جیددییە و چەندین جار بە فەرمی ئەوەمان دووپات کردووەتەوە و ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی ئێمە.
• بەداخەوە لە بارەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر کێشە هەیە، پێویستە لەو بارەیەوە ڕاستگۆ بین ئەگەر نیەتی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، ئێمە دەتوانین سەرکەوتووبین.
• ئێمە دەستوورێکمان هەیە کە نەخشەڕێگەیە بۆ ئێمە و بۆ بەغداش.
• ئێمە داوای زیاتر لەوە ناکەین کە لە دەستووردا بۆمان دیاری کراوە، هەرچۆنێک بێت، ئێمە ڕێگە نادەین دەستوور پێشێل بکرێت.
• ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، ئەوان دان بە فیدراڵیزمدا نانێن.
• خۆشحاڵ نین بەم دۆخە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە، هیوادارین لە مانگی نۆ یان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان دووبارە بتوانێت کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردن بە خولی نوێ و پێکهێنانی حکومەت.
• دەبێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکرێن، بەڵام بە شهڕ نا، چونکە شهڕ چارەسەر نییە، هاوکات دەسەڵاتی نوێ دەبێت هەموو پێکهاتە جیاوازهكانی وڵاتهكهی و تایبهتمهندییهكانیان لەبەرچاو بگرێت.
• پشتگیریی پرۆسەی ئاشتی و ڕێککەوتنی مانگی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکەین، هەوڵمان داوە ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت.
وەڵام بدەوه