Kurdistan Press - عێراق دەکەوێتە قەیرانی ئابوورییەوە عێراق دەکەوێتە قەیرانی ئابوورییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق دەکەوێتە قەیرانی ئابوورییەوە

تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: عێراق دەکەوێتە قەیرانی ئابوورییەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە، یەکێک لە ئەرکەکانی ناردنی لیستی مووچەیە، هەرچەندە هێشتا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە، بەڵام مانگانە وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت، بۆ ئەوەی لەسەر لیستی مووچە ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆران دوانەکەوێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە هەولێر و بەغدا چارەسەرێک بۆ  مووچە و کێشەکانی دیکەی نێوانیان بدۆزنەوە، بابەتەکە هەرچەند درێژە بکێشێت ئەوا کێشەکان زیاتر دەبن، بۆیە هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەر شێوەیەک بێت بابەتی مووچە یەکلایی بکاتەوە.

بە گوتەی جەمال کۆچەر، عێراق دەچێتە قەیرانێکی ئابوورییەوە و نابێت مووچە ببێتە بابەتی ڕێککەوتنی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو، بەڵکو پێویستە بە تەواوی چارەسەر بکرێت و مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بەتەواوی یەکلایی ببێتەوە.

"باشترین کار کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بیکات، ئەوەیە بەر لەوەی عێراق بچێتە نێو ئەو قەیرانە ئابوورییەوە، بەزوویی تەواوی کێشەکانی بەردەم مووچە چارەسەر بکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه