Kurdistan Press - شاندێکی ئەمریکا گەیشتە هەولێر شاندێکی ئەمریکا گەیشتە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی ئەمریکا گەیشتە هەولێر

 

شاندێکی ژووری بازرگانی ئەمریکا لە هەولێرن و دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن . 

ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا، رایگەیاند، شاندێکمان لە هەولێرین کە لە زیاتر لە 30 کۆمپانیا پێکهاتووە و چاومان لەوەیە لە بوارە جیاوازەکاندا لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن. 

گوتیشی : ئێمە تەنیا لێرە نین تا دەرفەتەکان لەسەر زاری بەرپرسەکان ببیستین، بەڵکو لێرەین بۆ ئەوەی لەگەڵ بازرگانەکان کۆبینەوە، تاوەکو کۆمپانیا ئەمریکییەکان هاوبەشی نوێ پەیدا بکەن، لە کۆتاییشدا ئەوەی دەمانەوێت، بوونی بازرگانی و وەبەرهێنانی زیاترە لەگەڵ هەرێمی کوردستان. 

باسی لەوەشکرد: "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئامانجییەتی ئابووریی هەرێمی کوردستان فرەچەشن بکات، پێم وابێت کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش دەتوانن دەرفەتەکان بقۆزنەوە و لە فرەچەشنکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە هاوکار بن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا