سەرۆک بارزانی گەیشتە شارەوانیی پاریس و لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی شارەکە کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی بارزانی گەیشتە باڵەخانەی شارەوانیی پاریس و کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی شارەکە دەست پێ دەکات.
سەرۆکی شارەوانیی پاریس چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە لای ئەوانە پێشنیاز کراوە ڕێگەیەک بە ناوی پێشمەرگە لە پاریس بکرێت بۆ مەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی ئەو هێزە کوردییە.
دوای کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس، هەردوولا سەردانی پارکی ئۆندری سیترۆێن دەکەن و لەوێدا لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەدرێت، هەروەها ڕێگەی پێشمەرگەش دەکرێتەوە، پاشان کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن.
فەرەنسا ئەو وڵاتەی بە درێژایی مێژوو، بە دۆستی کورد ناسراوە و سەرکردەکانیان بەردەوام سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەتەنگانەدا دەستی هاوکارییان بۆ گەلی کورد درێژ کردووە. بە تایبەتی لە کۆڕەوە ملیۆنییەکەی کورد لە 1991 خاتوو دانیێل میتێران، هاوسەری فرانسوا میتێران سەرۆکی پێشتووتری فەرەنسا سەردانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەچاوی خۆی ئەو نەهامەتییەی بینی کە بەسەر کورددا هاتبوو.
لادانی پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لە پایتەختی وڵاتێکی وەک فەرەنسا، مانا و مەبەستی گەورەی لە پشتە، کە ناوی پێشمەرگە دێت لە بیرکردنەوەی زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری، ڕۆڵەیەکی ئازا و گیانفیدا وێنا دەکرێت. وەکو پێناسەیەکی سەرەکی بە بەردەوامی باس لەوە کراوە کە پێشمەرگە بۆ نەتەوەکەی خەبات دەکات و ئامادەیە لەو پێناوەدا گیانی خۆی بەخت بکات.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه