فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا.
پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا 'سێنتکۆم" لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەر یەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سێنتکۆم لە ڕاگەیەنەراوەکەدا باسی لەوە کرد، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و شەڕی دژی داعش کرا و جەخت لە گرنگی پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە کرایەوە.
لای خۆیەوە براد کووپەر، ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.
گوتیشی: ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا.
وەڵام بدەوه